كوردى

ئاكپارتی لە ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ پاشگەز دەبێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەهۆی ئەوەی توركیا به‌قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابوورییدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌های لیره‌ی توركی رۆژ به‌رۆژ داده‌به‌زێ، بارودۆخی ناوخۆی پارته‌ سیاسییه‌كانیش له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌، پێناچێت توركیا بچێتە ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی شاره‌وانییه‌كانه‌وه‌.

به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری له‌ توركیا، زۆرێك له‌ بۆچوونه‌كان پێیانوابوو كه‌ ئاكپارتی توركیا ده‌باته‌ ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌، واته‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ مانگی 11ی ئه‌مساڵ ده‌كرێت و 4 مانگ ده‌هێنرێته‌ پێش.

بەڵام له‌ 18ی ئه‌م مانگه‌ ئاكپارتی كۆنگره‌ ده‌به‌ستێ، له‌ كۆنگره‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاخۆ ئاكپارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ كاتی خۆیدا بكرێت یان بهێنرێته‌ پێشه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر له‌ كاتی خۆیدا بكرێت و لیره‌ی توركیش به‌رده‌وام بێت له‌ دابه‌زین، ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئاكپارتی خراپ ده‌بێت، چونكه‌ هاووڵاتیانی توركیا ده‌نگ به‌ پارتێك ناده‌ن كه‌ وڵاته‌كه‌یان نوقمی بێكاری بكات و پاره‌كه‌شیان بێ به‌ها بكرێت.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ مانگی 11ـدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وكات ئاكپارتی ده‌توانێت تا ئاستێك فریای خۆی بكه‌وێت تا هاووڵاتیانی توركیا رازی بكات توركیا قه‌یرانی دارایی نییه‌، به‌ڵكو گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێ كراوه‌.

ئه‌حمه‌د سۆرگون جێگری سه‌رۆكی ژووری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاكپارتی، ئاشكرای ده‌كات كه‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ كاتی خۆیدا ده‌كرێت و پێش ناخرێت، به‌ڵام ئه‌م گوته‌یه‌ی ئه‌حمه‌د به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی توركیا دڵنیا بن هه‌ڵبژاردن پێش ناخرێت.

ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه‌ ده‌دات ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ته‌نیا سه‌رۆكی وڵات بۆی هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن پێش بخات.

ئاكپارتی به‌و حاڵه‌ی ئێستایه‌وه‌ بچێته‌ ناو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانه‌وه‌ كه‌ توركیای خستوه‌ته‌ ناو ره‌وشێكی خراپی ئابوورییه‌وه‌، حاڵی زۆر خراپ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر زۆره‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را و ئیزمیر بدۆڕێنێت.

تاكه‌ بەختی ئاكپارتی بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، لاوازی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك