كوردى

له‌ كۆنگره‌ی پارتی باشدا ئاكشه‌نه‌ر به‌سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پارتی باش (iyi parti)، دووه‌م كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و له‌ كۆنگره‌شدا مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر به‌ سه‌رۆكی پارتەكە هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و نیوه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتەكەش گۆڕان.

ئه‌گه‌رچی مانگێك به‌ر له‌ كۆنگره‌ مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر ئاماژه‌ی دا كه‌ خۆی بۆ سه‌رۆكی پارت كاندید ناكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی چوونه‌ به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی پارت و داوایان لێ كرد خۆی كاندید بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای لایه‌نگرانی خۆی كاندید كرده‌وه‌.

ئاكشه‌نه‌ر به‌ هێنانی 881 ده‌نگ توانی دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی پارتی باش، كه‌ خۆی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و پارته‌یه‌.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌كەدا سه‌ركردایه‌تییه‌كی تازه‌ هه‌ڵبژێردرا كه‌ نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ لادران له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوون.

ته‌مه‌نی پارتی باش نه‌بووه‌ته‌ ساڵێك، دوای ئه‌وه‌ی نێوانی مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ تێك چوو، ئاكشه‌نه‌ر و چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی له‌ مه‌هه‌په‌ جیابوونه‌وه‌ و پارتی باشیان دامه‌زراند.

ئه‌و پارته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یراندا توانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت و 10%ی ده‌نگه‌كانی هێنا و بووه‌ پێنجه‌مین پارتی توركیا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك