كوردى

پێچەوانەی سعودیە، سیستانی چوارشەممە دەکاتە جەژن

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو- هەولێر

پێچەوانەی سعودیە، نووسینگەی  عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان پێشبینیدەکات رۆژی چوارشەممە 22ی ئەم مانگە، یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان بێت.

نووسینگەی ئایەتووڵڵا عەلی سیستانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشبینیدەکەن، مانگی زیلحجە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 29 زیلقەعدە/1439 کۆچی بەرامبەر بە 12 مانگی ئاب لە ئاسمانی شاری نەجەف لەکاتی ئاوابوونی خۆر لە کاژێر 6:50 بە روونی ببینرێت، بەوەش رۆژی چوارشەممە 22 ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

دوێنی سعودیە رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 21-8-2018 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

هاوکات دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك