كوردى

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ بەرز بووەوە.. 100 دۆلار نرخەکەی گەیشتە ئەم ئاستە..

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرز بووەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/8/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرز بوونەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 121 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 750 دینار بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممەدا بە جێگیری مایەوە و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 81 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 67 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1211 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەمان نرخ بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 – 180,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 – 210,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 – 235,000 دینار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك