كوردى

ئێران تائێستاش ئاوى زێی بچووكى گرتووه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسى دروست كردووه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ڕاپه‌ڕین، ڕای گه‌یاند، تا ئێستا كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچووك به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئه‌گه‌رى به‌رنه‌دانه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ش، مه‌ترسى پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌ى سنووره‌كه‌ ده‌كرێت.

سه‌لام عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “له‌سه‌ره‌تاى وه‌زرى هاوینى ئه‌مساڵه‌وه‌، ئێران ئاوى زێى بچووكی گرتووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و ئاوه‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاوى خواردنه‌وه‌ و كشتوكاڵى هاووڵاتیانى به‌شێكى زۆرى ده‌ڤه‌رى پشده‌ره‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى، پێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ئاوه‌، كه‌ ده‌بێت وه‌رزى زستان ئاوى به‌نداوه‌كان پڕ بكرێن و هاوینان به‌ربدرێنه‌وه‌.

ڕوونیشی كرده‌وه‌، ئه‌و ئاوه‌ى كه‌ ئێستا بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌ى سنووره‌كه‌، پشتى پێده‌به‌سترێت، ئاوى كانى و ئاوه‌كانى ناوخۆیه‌، كه‌ ده‌رژێنه‌ ناو زێى بچووك، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت، ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتیانى سنووره‌كه‌، پیس ببێت.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك