كوردى

ژماره‌ى ئافره‌ته‌ كاندیده‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا كرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، زانیاری لەبارەی ژماره‌ى کاندیدە ئافرەتەکانی لایەنە سیاسییەکان، ده‌خاته‌ڕوو.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژماره‌ى کاندیدە ئافرەتەکانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کە ناوەکانیان پێشکەشی کۆمیسۆن کراوە، لە کۆی ٧٧٢ کاندید، ٢٤٧ کاندیدیان ئافرەتن“.

هه‌روه‌ها، ئاشکراشی کرد: ”ئەو کاندیدانە لە دەستەی نەزاهە هیچ تێبینیەکیان لەسەر نییه‌، بەڵام وەزارەتی وه‌زاره‌تى ناوخۆ، بەبێ ناوهێنان، تێبینی لەسەر سێ کاندید هەبووە، هەر بۆیە لێژنەی وردبینی لە قەوارە سیاسییەکان ڕاپۆرتی خۆیان بۆ ئەنجومەنی کۆمیسیاران بەرز کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت“.

بڕیارە 30ى ئەیلوولی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەرجەم ناوچەکانی سنووری هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبچێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك