كوردى

گۆڕانکاری لە پێنج پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی دهۆک دەکرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – دهۆک 

بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای نزیکەی چوار ساڵ گۆڕانکاری لە پۆستی پێنج بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای دهۆک دەکرێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەستبەکاربن.

فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ” بڕیاری دەستبەکاربوونی پێنج بەڕێوەبەری گشتی بۆ پێنج بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای دهۆک گەیشتە دهۆک و، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەستبەکاربن”.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ناوی ئەو بەڕێوەبەرە نوێیانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەریەکە لە ( دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی دهۆک، کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان، عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، شیراز حەمید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و ژیان مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوان) لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستبەکاربوونیان دراوە.

سەبارەت بە چۆنییەتی دەستنیشانکردنی ئەو بەڕێوەبەرانە، فەهیم عەبدوڵڵا دەڵێت، بۆ هەر یەک لەو بەڕێوەبەرایەتییانە سێ ناو لەلایەن پارێزگاری دهۆک بۆ ئێمە هاتبوون، هەرسێ ناو لەلایەن ئێمەوە پەسندکران و دواتر بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەکران و لە ئەنجوومەنی وەزیران یەکێک لەو سێ ناوانە دەستنیشانکران.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك