كوردى

10 ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا بێ ڕه‌زگه‌زنامه‌ن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

رێكخراوی جیهانی كۆچبه‌ران له‌ جیهاندا ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو تازه‌ترین راپۆرتی خۆی بڵاو كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ جیهاندا ڕه‌گه‌زنامه‌یان نییه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ ئێستە 10 ملیۆن كەس له‌ جیهاندا بێ ڕه‌گه‌زنامه‌ن.

هۆكاری ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ش وه‌ك له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یە كه‌ جیاوازییه‌كی زۆر له‌ ڕێسا و یاسای وڵاتاندا هه‌یه‌ بۆ پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ بەهاووڵاتیان.

له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی جیهانیشدا به‌هۆی پێنه‌دانی ڕه‌گه‌زنامه‌وه‌، هاووڵاتیان بێ به‌شن له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان، راپۆرته‌كه‌ش نمونه‌ی وڵاتی كینیای هێناوه‌تەوە، كه‌ به‌هۆی پێنه‌دانی ره‌گه‌زنامه‌وه‌ به‌هه‌ندێك لە هاووڵاتیانیه‌وه‌، وای كردووه‌ كه‌ كێشه‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاته‌كه‌ سه‌رهه‌ڵبدات.

له‌ كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌شدا باس له‌ وڵاتی نیپاڵ كراوه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2017دا به‌رزترین ئاستی له‌ جیهاندا تۆمار كردووه‌ به‌هۆی بێ به‌ش بوونی هاووڵاتیانی له‌ پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك