كوردى

لە ئەمریکا فیستیڤاڵی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە بەڕێوەچوو

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری شیكاگۆی ئەمریكا کۆنترین و گەورەترین رێوڕەسم و رێپێوانی چالاکی “Bud Billiken”ی ئەفریقی-ئەمریکی، كە بە(فیستیڤاڵی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە) ناسراوە، بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا نزیکەی ١٧٥ تیمی جیاواز لە شەقامی Martin Luther King لە ناوچەکانی باشووری شاری شیکاگۆ رێپێوانێكی فراوانیان ئەنجام دا.

ھاوکات ئەو رێپێوانە، بە بەشداری یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس بۆ سەیرانکردن لە پارکی واشنتۆن و دەوروپشتی شوێنی رێورەسمەکە کۆتایی ھات.

كاتی خۆی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوو جار بەشداری لەو رێورەسمەدا کردووە، بە نمایش و سەمای جیاواز سەرنجی ئامادەبووانی راکێشاوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك