كوردى

پۆلیسی راپه‌ڕین "خۆکوشتنی" ئافرەتێکی راگەیاند

رووداو- هەولێر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگەیاند، شه‌وی رابردوو له‌ گوندی زه‌نگڵان-ی سه‌ر به‌ شارۆچکەی سه‌نگه‌سه‌ری قه‌زای پشده‌ر، ئافرەتێک خۆی خنکاندووە.

بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئافرەتەکە ناوی (ئـ. قـ. ح)، ته‌مه‌ن 56 ساڵان بووە و ژنی ماڵەوە بووە. “له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵواسیووه‌ و به‌و هۆیه‌‌وه‌ خنكاوه”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین دەشڵێت، پاش به‌ڕێكردنی ته‌رمی ژنەکە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی رانیه، پاشان راده‌ستی كه‌سوكارەکەی كراوەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆكاری خۆکوشتنەکەی دیار نییه. په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وەش‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك