كوردى

بەوێنەوە… كوێت پشتگیری لیرەی توركی دەكات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

وەكو پشتیوانییەك لە لیرەی توركی و ڕێگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهاكەی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی، هاووڵاتیانی كوێت دەست بەكڕینی لیرەی توركی و گۆڕینەوەی بەدۆلاری ئەمریكی دەكەن.

ئەمڕۆ میدیاكانی وڵاتی كوێت لە بۆرسەی ئەم وڵاتەدا چەندین وێنەی هاووڵاتیانی كوێتیان گرتووە كە ڕوویان لە كڕینی لیرەی توركی كردووە.

وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت، كوێتیەكان دۆلاری ئەمریكی دەبەنە بۆرسەی دراو و لیرەی توركی پێدەكڕن.

چەند ڕۆژێكە لەگەڵ دابەزینی بەهای لیرەی توركی بۆ ئەوپەڕی، كە 100 دۆلار گەیشتووەتە 650 لیرەی توركی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا داوای لە هاووڵاتیانی كرد دۆلارەكانیان بفرۆشنەوە و لیرەی توركی پێبكڕن، وەك هەوڵێك بۆ بەرز هێشتنەوەی بەهای دراوە نیشتمانیەكەیان.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك