كوردى

عەبادی "لێکدانەوە هەڵەکان" لەبارەی هەڵوێستی عێراق بەرامبەر ئێران رەتدەکاتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی جەخت لەسەر تووندوتۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا و رێگەنەدان بە دزەکردنی هیچ گروپێک دەکاتەوە. هاوکات دووپات لە گرنگی پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران دەکاتەوە و “لێکدانەوە هەڵەکان”یش رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە و چەند پرسێکی ئەمنی تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کراوە، جەخت لە قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە، کە “پەیوەندییەکی گەورە بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە و پاراستنی ئەو پەیوەندییانەش بە گرنگ دەزانێت”.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەو “لێکدانەوە هەڵە و لێدوانە سیاسییانە” لەبارەی هەڵوێستی فەرمی عێراق رەتدەکاتەوە، کە ئیدانەی برسیکردنی گەلانی ئێرانی کردووە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی پەیوەندی نایابی عێراق لەگەڵ ئێران دەکاتەوە”.

ئەو راگەیێندراوە لەبارەی “نایابی” پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا لەکاتێکدایە، بڕیاربوو عەبادی رۆژێک  دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە سەردانی تاران بکات، بەڵام ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکە راگەیێندرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆ لەبارەی تووندتۆڵکردنی سنووری عێراق و تورکیا کراوە. ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەسەر تووندووتۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق و تورکیا لەڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سنوورو رێگەگرتن لە دزەکردنی هەر گروپێک کردووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەکەدا، تاوتوێی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەکی فریاکەوتنی نیشتمانی یەکگرتوو کراوە، کە هاووڵاتییان لەکاتی تەنگانە و پێویست پەیوەندی بکەن و، لایەنی پەیوەنددار لە مەترسی و هەر رووداوێک ئاگادار بکەنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی دیکەش کراوە، وەک پرۆسەی کۆگای چەک و تەقەمەنی و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پشکنین و چاودێری پرۆسەی کۆگاکردن لەگەڵ کاری فەرماندەیی هێزی دەریایی و چۆنێتی بووژانەوە و بەهێزکردنیان.

 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك