كوردى

كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ته‌قییه‌وه‌ و ده‌یان كه‌سی كوشت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ته‌قینه‌وه‌ى كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌ پارێزگاى ئیدلب له‌ سووریا، بوو به‌هۆى كوژرانى ده‌یان كه‌س، كه‌ منداڵیشیان تێدایه‌.

ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، كه‌ هه‌واڵه‌كانى سووریا بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ڕای گه‌یاند: “ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ى سه‌رمداى نزیك له‌ سنوورى توركیا ڕووی داوه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوورى شارى ئیدلب”.

 

به‌پێی ڕوانگه‌كه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناو ماڵاندا بووه‌، كه‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا بووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ 39 كه‌س كوژراون و 12 منداڵیان تێدایه‌: “زۆرێك له‌ قوربانییه‌كان، ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ن”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك