كوردى

لە تورکیا پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان ئامادەن هاوکاریی حکومەت بکەن

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ ئەوەی هاوکاریی حکومەت بکەن بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی ئەو وڵاتە تێیکەوتووە.  

كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری پێشنیازێکی 13 خاڵی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا ئەگەر حکومەت دەیەوێت بەسەر ئەم قەیرانەدا زاڵ بێت، پێویستە دەستبەجێ ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات.  

بەڵام هەدەپە رایەگەیاندووە ئەوەی ئێستا روو دەدات قەیرانێکی سیاسییە نەک ئابووری.

پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا وێڕای ئەوەی له‌باره‌ی گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا و دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانییه‌كان ره‌خنه‌ی تووند ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات دەگرن، لە هەمانکاتدا پشتگیری خۆیان دەدەبڕن و پێشنیازەکانی خۆیان دەخەڕوو و دەڵێن ئامادەن پێکەوە کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە. 

كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی جەهەپە دەڵێت: “پێویستە یاساکان و ئەو بڕیارانەی جێبەجێدەکرێن و دەستوور بگۆڕدرێن. لە تورکیادا مسۆگەر دەبێت ستانداردەکانی دیموکراسی بەرزبکرێنەوە. ئەوەش لەڕێگەی دەسەڵاتی یاسادانانەوە ئەنجام دەدرێت. هەردوو دەسەڵات بۆ دەرچوونی تورکیا لەم قەیرانە پێویستە دەستبخانە نێو دەستی یەکدی و پێکەوە کاربکات، پشتگیری تەواو دەدەین بە هەرگۆڕانکارییەکی یاسایی کە لەم چوارچێوەیەدا ئەنجامبدرێت”. 

مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی لە دووەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەی لە ئەنقەرە رەخنەی تووندی لە دەسەڵات گرت و لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە هەموویان لە نێو یەک بەلەمدان ئەویش کۆماری تورکیایە و لەسەر ناوی وڵات و میللەت پشتگیری لە حکومەتی کۆماری تورکیا دەکەن. 

تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو، سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەتیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە رەجەت تەیب ئەردۆغان سەرۆکۆماری تورکیا کرد بەبەشداری سەرۆکی گشتی سەرجەم پارت سیاسییەکانی تورکیا “کۆبوونەوەی قەیرانی بەپەلە” ببەستێت.

پارتی بزووتنەوەی میللی-مەهەپە کە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی 24ـی حوزەیران هاوپەیمانی جمهووری لەگەڵ ئاکپارتی پێکهێنابوو، پارتی یەکێتی گەورە-بەبەپە کە لەسەر لیستی ئاکپارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کرد، پشتیگیری تەواوی خۆیان بۆ ئەردۆغان راگەیاندووە و ئاماژەی بەوە دەدەن کە تورکیا وڵاتێک نییە بە ئابڵۆقەی ئابووری تێکبشکێت. 

هەرچی پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپەیە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم قەیرانە تەنیا قەیرانێكی ئابووری نییە، لە هەمانکاتدا قەیرانێكی سیاسییە، دەسەڵات سەرچاوەی قەیرانە، بۆیە ناتوانێت چارەسەری بکات.   

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك