كوردى

ئه‌مریكا بۆ ئه‌ردۆگان: تا سێ ڕۆژى دیكه‌ قه‌شه‌كه‌ ئازاد نه‌كه‌یت خراپتر ده‌كه‌ین

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

سه‌رۆك كۆمارى توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاشكراى كرد، واشنتۆن مۆڵه‌تى 3 ڕۆژى پێداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئازاد بكات و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، گه‌ر قه‌شه‌كه‌ ئازاد نه‌كرێت، سزاى خراپتر ده‌سه‌پێنن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكدا، له‌ شارى ته‌رابزۆن، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش، ڕای گیه‌اند: “ئه‌مریكا مۆڵه‌تى سێ ڕۆژى داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى قه‌شه‌ ئاندرۆ برانسۆن، كه‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌، ئازاد بكه‌ین”.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان به‌ شانده‌ توركییه‌كه‌ ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌ واشنتۆن بوون.

ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى زیاترى به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ سه‌پاند، گه‌ر قه‌شه‌كه‌ ئازاد نه‌كه‌ن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك