كوردى

فەرماندەی هێزی بەدر لە شنگال: فەرمانی کشانەوەمان بۆ نەهاتووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – شنگال

حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزەکانی لە سنووری قەزای شنگال کشاندووەتەوە. فەرماندەکانی حەشدی شەعبی دەڵێن، ئەوەی هەیە دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانیانە.

کەتائیب ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی هێزی خۆی لە سنووری شارۆچکەکانی رەبیعە و سنوونێ کشاندووەتەوە. 

لە دوایین خاڵی سنووری نێوان رۆژئاوای کوردستان و عێراقیش لیوای پێنجی بەدر بە دووری 40 کیلۆمەتر لەو سنوورە جێگربووە و دەڵێت، فەرمانی کشانەوەیان بۆ نەهاتووە.

قاسم ئەحمەد عوبەید، فەرماندەی هێزی بەدر لە شنگال بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “ئێمە لەسەر فەتوای سەید عەلی سیستانی، خودا بیپارێزێت، هاتووینەتە ئێرە. لیوای پێنجی بەدر هەر لەسەر سنووری سووریا دەمێنێتەوە چونکە هێشتا فەرمانمان بۆ کشانەوە بۆ نەهاتووە “.

کوردانی ئێزدی دەڵێن، پێیانخۆشە حەشدی شەعبی کشاوەتەوە و دەیانەوێ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناوچەکە بپارێزن.

جەواد کازم، بەرپرسی جموجۆڵەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە “ئەوەی بەم دواییانە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا باسی لێوەدەکرێت، بەتەواوی دوورە لە راستییەوە”.

جەواد کازم راشیگەیاندووە، ئەوەی هەیە دووبارە بڵاوبوونەوەی هێزەکانە و بە فەرمان و هاوئاهەنگییە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان.

قەزای شنگال سەر بە  پارێزگای نەینەوایە و دەکەوێتە سەر سنووری سووریا. لە ساڵی 2014 داعش کۆنترۆڵیکرد و کوردانی ئێزدی کۆمەڵکوژ کردن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك