كوردى

سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

سووپەر ساکۆ، راپەر و گۆرانیبێژی بەنێوبانگی جیهانی لە کۆتایی ئەم مانگە بۆ کۆنسێرتێک دێتە هەولێر.

گەزیم مستەفا، سەرپەرشتیاری کارەکانی ئەو کۆمپانیایەی کە کۆنسێرتەکە ئەنجامدەدات (ئاژانسی ڤۆکا) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شاری هەولێر ماوەیەکی زۆرە بێدەنگە،  بۆیە کاردەکەن بۆ ئەوەی هەندێ چالاکی دڵخۆشکردن ئەنجامبدەن کە زیاتر گەنجانی کورد تێیدا بەشداردەبن. ئەو کۆنسێرتە دڵی خەڵک خۆشدەکات، دەتوانن کاتێکی خۆش بەسەربەرن و تۆزێک لە سیاسەت و قەیرانەکان دووربکەونەوە.

رێکخەرانی کۆنسێرتەکە پێشبیندەکەن، هەزار کەس لە سەرجەم شارەکانی عێراق و کوردستانەوە بەشداری بکەن.

کۆنسێرتەکە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە 30-8-2018 بەڕێوەدەچێت. تیکت لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەفرۆشرێت بەڵام هێشتا شوێنەکانی فرۆشتنی رانەگەیێندراوە.

سووپەر ساکۆ لە ئەرمینیا لەدایکبووە و دواتر کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا. لە ساڵی 2016 بە گۆرانی “Mi Gna” لە ئەرمینیا ناسرا، کە گۆرانییەکە میکسی ئەرمەنی و ئینگلیزییە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك