كوردى

ڕیزبەندی ئه‌و وڵاتانه‌ی لە جیهاندا پاسپۆرت ده‌فرۆشن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

تۆڕی میدیای “بلومبێرگ”ی ناوداری جیهانی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی ئاشكرا كردووە كە لە جیهاندا پاسپۆرت بەهاووڵاتیانی تر دەفرۆشن، ئەمەش لە ڕێگەی وەبەرهێنان و دانانی بڕی پارەی دیاریكراوە لە بانكەكانیاندا.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نووسیویه‌تی نرخی پاسپۆرت له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی دیكه‌ جیاوازه‌، بۆ نمونه‌ هه‌ندێك وڵات نرخه‌كه‌یان ده‌گاته‌ چەند ملیۆن دۆلار و هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ش به‌چه‌ند هه‌زار دۆلارێك پاسپۆرت دەفرۆشن.

له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا هاتووە كە وڵاتی نه‌مسا لە ساڵی 1985ەوە یاسایه‌كی هه‌یه‌، هه‌ر بازرگانێك بتوانێ بایی 23.7 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی تێدا بكات، ئه‌وا ده‌توانێ ببێته‌ خاوه‌نی پاسپۆرتی نەمسایی، هەروەها دوورگه‌ی قوبرسی یۆنان به‌بڕی 2.3 ملیۆن دۆلار پاسپۆرت ده‌به‌خشێـت.

هه‌ریه‌ك له‌ دورگه‌كانی مالتا و وڵاتی توركیاش پاسپۆرت بەهەر كه‌سێك دەبەخشن كە بایی یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكات.

هه‌روه‌ها دوورگه‌ی سانت كیتس ونیفیس به‌بڕی 150 هه‌زار دۆلار پاسپۆرت ده‌به‌خشێت، دوورگه‌ی سان لوسیا و دۆمێنیكاش به‌بڕی 100 هه‌زار دۆلار پاسپۆرت ده‌به‌خشن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك