كوردى

رووسیا: تورکیا سوورە لە کڕینی سیستەمی مووشەکی S-400

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-مۆسکۆ 

جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا ئاشکرایکرد، تورکیا سوورە لە کڕینی چەکی سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی رووسی له‌ جۆری S-400. 

یوری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پاشگەزبوونەوەی تورکیا لە کڕینی سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی رووسی له‌ جۆری S-400 روونکردنەوەیدا و رایگەیاند “کۆمپانیای بەرهەمهێنەری S-400 واژۆی فرۆشتنی چەکی جۆراوجۆری لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کردووە. تەنانەت تورکیا سەرباری هەموو گوشارەکانی ئەمریکا، کەچی سوورە لە کڕینی ئەم چەکە”.

هەفتەی رابردوو، دیمیتری شوگاییڤ رێكخه‌ری دامه‌زراوه‌ی ته‌كنەلۆژیای سه‌ربازیی رووسی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاشكرایكرد، بەپێی رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ، پلانەکە نەگۆڕاوە، لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی رووسی له‌ جۆری S-400 رادەستی تورکیا دەکرێت. 

شوگاییڤ راشیگەیاند، سەرەتا بڕیاربوو سیسته‌می S-400 لە ساڵی 2020 رادەستی تورکیا بکرێت، بەڵام لەسەر داوای تورکیا، هەنگاوەکان بەخێرایی هاوێژران و بڕیاردرا لە ناوەڕاستی 2019 تەواوی پڕۆژەی سیستەمەکە بە پاتریۆتەکانییەوە رادەستی حکومەتی ئەنقەرە بکرێت. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك