كوردى

تا ئێستە هەرێمی كوردستان هیچ یاسایه‌كی بۆ پاراستنى مافى نه‌خۆش نیە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند تا ئێستە له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هیچ یاسایه‌ك بۆ پاراستنى مافى نه‌خۆش و كارمه‌ندانى ته‌ندروستییش نیه‌، بەڵام پرۆژەیاسایەك بۆ ئەم مەبەستە لە پەرلەمانە و هیوای خواست لە خولی نوێی په‌رله‌مانى كوردستاندا له‌ ڕێگه‌ى په‌سندكردنى یاسایه‌كه‌وه‌ ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكرێ.

سروود سه‌لیم لیژنه‌ی ته‌ندروستی و كاروباری ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ندین جار نه‌خۆش گله‌یى و ڕه‌خنه‌ى له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى هه‌بووه‌، هاوكات چه‌ندین جار پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌لایه‌ن كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌وه‌ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى یاسایه‌ك كه‌ ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر بكات، كێشه‌كه‌ له‌ ڕێى پێكهاتنى عه‌شایه‌ریه‌وه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى په‌رله‌مانى كورستان ئێستە یاسایه‌كیان به‌ناوى یاساى پاراستنى مافى نه‌خۆش و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئاماده‌ كردووه‌، به‌پێى یاساكه‌ هه‌ر كاتێك نه‌خۆش ڕه‌خنه‌ى له‌ چاره‌سه‌ركردن و خزمه‌تگوزارى نه‌خۆشخانه‌ یان پزیشكێك هه‌بێت، یان پزیشك و كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى هێرشى بكرێته‌ سه‌ر له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ به‌یاسا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و لایه‌نى زه‌ره‌مه‌ند به‌ مادى و مه‌عنه‌وى قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌.

ئاشكراشى كرد به‌پێى یاساكه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى نه‌خۆش یان پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى پشت ده‌به‌سترێ به‌سندوقى ته‌ندروستى كه‌ داهاته‌كه‌ى له‌ ڕێگه‌ى وه‌رگرتنى بڕه‌ پاره‌یه‌كى مانگانه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ند و پزیشكى نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.

به‌پێى گوته‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئێستە پڕۆژه‌یاساكه‌ ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕاى خۆیان له‌سه‌ر بڵێن، هاوكات به‌ڵێنیشیان له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان وه‌رگرتووه‌ كه‌ پێش ته‌واوبوونى واده‌ى كارى ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان یاساكه‌ په‌سند بكرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك