رووداو-ئه‌نقه‌ره
سوپای توركیا پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌زار و 667 بۆمب و مینی چێندراو له عه‌فرین رادەگەیێنێت.
به‌پێی راگهیێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا، هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان بۆ كێوماڵكردن و پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی عه‌فرین له بۆمب و مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌رده‌وامن، تاوه‌كو ئێستاش 265 مین و هه‌زار و 402 بۆمبی ده‌ستكردیان له ته‌واوی ناوچه‌كانی عه‌فرین پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
پێشتر سوپای توركیا كوژرانی 11 سه‌ربازی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و مین له عه‌فرین راگه‌یاندبوو.
رۆژی 20-1-2018 سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونی دەستپێکرد و هێرشیكرده سه‌ر عه‌فرین. رۆژی 18-3-2018 كه‌وتنی سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین و رۆژی 24-3-2018 كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی عه‌فرینی راگه‌یاند.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw