كوردى

بەوێنە.. هەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەکانی سووریا دەستی پێ کرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنە خۆجێیەکانی سووریا دەستی پێ کرد، کە 40 هەزار کەس خۆیان کاندید کردووە.

 

هەڵبژاردنەکە کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 16/9/2018 و بڕیارە تا کاتژمێر 7ـی ئێوارە بەردەوام بێت و لێژنەی باڵای هەڵبژاردنیش دەتوانێ تا ماوەیەک، کە لە پێنج کاتژمێر زیاتر نەبێت، ماوەکە درێژ بکاتەوە.

 

لەو هەڵبژاردنەدا، کە لە چەند پارێزگا و شار و شارۆچکەیەکی سووریا بەڕێوە دەچێت، 40 هەزار کاندید رکابەریی لەسەر 18 هەزار و 478 کورسیی ئەنجومەنەکانی شار و شارۆچکەکان دەکەن.

 

ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی سەر بە رژێمی سووریا ئاشکرای کردووە، کە سووریا کراوەتە 88 بازنەی هەڵبژاردن و شەش هەزار و 551 بنکەی دەنگدان لەو 88 بازنەیە، کراونەتەوە.

 

ئەو هەڵبژاردنە لە سووریا لە کاتێک دایە، کە ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە ئەو وڵاتە رووبەڕووی شەڕی ناوخۆیی بووەتەوە و زۆربەی شارەکانی وێران بوون.

 

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

 

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك