كوردى

هاوپەیمانیی سەردەم چاوی لە بردنەوەی بەشێکی دەنگە خۆڵەمێشییەکانە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە لە 30ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، 675 بەربژێر کێبڕکێ لەسەر 111 کورسی پەرلەمان دەکەن، کە 100 کورسی گشتی و 11 کورسی پێکهاتەکانن و هاوپەیمانیی سەردەم چاوی لە بردنەوەی بەشێکی دەنگە خۆڵەمێشییەکانە. 

ژمارەیەک لیست و هاوپەیمانی رکابەرایەتی لە سەر بەدەستهێنانی کورسییە گشتیەکان دەکەن و، 13 لیستی پێکهاتەکان و 6 بەربژێری ئەرمەنیش کێبڕکێ لە سەر 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکان دەکەن، کە 5 کورسیان بۆ کریستیان و 5 کورسیان بۆ تورکمان و کورسییەکەی دیکەش بۆ ئەرمەن تەرخانکراوە. 

بۆ ئەم هەڵبژاردنە، زۆربەی پارت و لایەنە بەشدارەکان بە تەنیا بەشداریانکردووە، بۆیەش کەمترین هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنراوە.

هاوپەیمانی سەردەم یەکێک لە هاوپەیمانیێتیەکانە کە لە پارتەکانی “سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان” پێکهاتووە. 

پارتی سۆسیالیست لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2009ـدا دوو کورسی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2013 ئەو دوو کورسییەی بووەوە بە یەک کورسی. 

لە دوو هەڵبژاردنەکانی پێشوودا یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەشداریکردووە، بەڵام لە هیچکامیاندا بەشی پێویست دەنگی بەدەستنەهێناوە بۆ هەبوونی پەرلەمانتار لە ناو  پەرلەمانی کوردستان.

لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان لەگەڵ پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان و چەند کەسایەتییەکی سەربەخۆ بە لیستی ئاراستەی سێیەم بەشداریانکرد و، کورسییەکیان بەدەستهێنا. 

هەرچەندە بەشداربوونی لیستی زیاتر لەم هەڵبژاردنەدا بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو رکابەرایەتییەکان بۆ بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانی زیاتر دەکات، بەڵام لیستی سەردەمیش چاوی لەوەیە پێکەوەبوونی هەرسێ پارتە پێکهێنەرەکەی، ئەنجامی باشی هەبێت. 

هاوپەیمانی سەردەم لەنێوان سێ پارتدا دروستکراوە، بۆ هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوول 100 بەربژێری هەن، کە 70 بەربژێریان پیاون و 30 بەربژێریشیان ئافرەتن.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك