كوردى

سەعدی پیرە: کەسێک دەکەینە بەربژێری سەرۆککۆمار کە ئەندامی یەکێتی بێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، کەسێک دەکەینە بەربژێری سەرۆکایەتی کە ئەندامی یەکێتی بێت. 

بڕیارە ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی كۆببێتەوە و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بەربژێرێک له‌و پێنج كه‌سه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار خۆیان بەربژێر کردووە هەڵبژێرێت و به‌ فەرمی بیکات بە بەربژێری یەکێتیی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

سەعدی ئەحمەد پیرە، لەبارەی کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بە رۆژنامەی شەروقولئەوسەتی راگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتی لەسەر بەربژێرێک یەکلایی نەبوونەتەوە و بۆ دوایینجار کۆدەبینەوە و بەربژێرەکەمان دیاریی دەکەین، لەبەر ئەوەی د.بەرهەم ساڵح ئەندامی یەکێتی نییە، تاوەکو ئێستا بەربژێرکردنی لەلایەن یەکێتییەوە لەبەرنامەماندا نییە”.

بەڵام لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت باسی بەرهەم ساڵحم نەکردووە، بەڵام گوتوومە یەکێتی کەسێک بەربژێر دەکات بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کە ئەندامی یەکێتی بێت.

دوای دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆككۆمار ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و پێویسته‌ بەربژێری ئەو پۆسته‌ كه‌ تاوەکو ئێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه،‌ دیاریی بکرێت.

هێشتا روون نییە، کە ئایا پارتی و یەکێتیی لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کام لایەنیان بێت رێککەوتوون یان نا، بەگوێرەی زانیارییەکان، پارتی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ئاگادارکردووەتەوە، ئەو پۆستە ئیستیحقاقی پارتییە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك