كوردى

ئێران: کاتی خۆمان بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە فێڕۆ نادەین

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕای گەیاندووە کاتی خۆمان بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە فێڕۆ نادەین.

 

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ هەفتەنامەی (شپیگڵ)ی ئەڵمانی هەڕەشەی ئەوەی کردووە لەوانەیە لە بەرانبەر (کەوتنە مەترسیی ڕێککەوتنی ناوکی لەلاین ئەمریکا و پەککخستنی یەکێتیی ئەورووپا) ئاستی جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی ناوکی کەم بکرێنەوە و دوور نییە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم پەرە پێ دەدات.

 

محەمەدجەواد زەریف، گوتیشی: “ئەورووپی و واژۆکەرانی دیکەی ڕێککەوتنی ناوکی دەبێ زیان و خەسارەکانی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران قەرەبوو بکەنەوە.”

 

وەزیری دەرەوەی ئێران، هەروەها پرسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای بە (فێڕۆدانی کات) لەقەڵەم داوە و جەختی کردووەتەوە تاران لەبارەی ڕۆڵی خۆمان لە ناوچە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ واشنتۆن دانوستان ناکەین.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە تاران تەنیا بە مەرجێک لەبارەی پرسەکانی دیکە دانوستان دەکات، کە یەکێتیی ئەورووپا گەرەنتیی پاراستنی ڕێککەوتنی ناوکی بکات.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك