كوردى

چەکدارێک لە مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام تەقە دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

چەکدارێک لە مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام لە شاری مەدینە لە سعودیە تەقە دەکات.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سعودیە، ئەو کەسە ئێوارەی رۆژی شەممە 15/9/2018 لە مزگەوتی نەبەوی (مزگەوتی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای پێغەمبەری ئیسلام) تەقەی کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە کەس نەگەیاندووە.

 

هەروەک میدیاکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە، تەقەکەرەکە لە 40ـەکانی تەمەنییەتی و نەخۆشیی دەروونی هەیە و پۆلیسی سعودیە دەستگیری کردووە.

 

ئەو مزگەوتە یەکەم مزگەوتە لە مێژووی ئیسلام. دوای کۆچی پێغەمبەری ئیسلام لە مەککەوە بۆ مەدینە، لەو شارە دروست کرا و مەزارگەی ئەو پێغەمبەرەش کەوتووەتە ناو گەراجی مزگەوتەکەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك