كوردى

گۆڕان: لە سلێمانی هەزاران مردوو دەنگ بە یەکێتی دەدەن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

هەزاران کەس کە لە ساڵانی ڕابردوودا کۆچی دواییان کردووە، هێشتا ناوەکانیان لە تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانیدا هەیە و گومان دەکرێت لە هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولدا دەنگ بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن. بەرپرسێکی گۆڕانیش وردەکاری ڕادەگەیەنێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لەنێو تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانیدا، هێشتا هەزاران ناوی مردووان هەن کە ناوەکانیان لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە نەسڕاوەتەوە.

 

لەمبارەیەوە نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “تۆماری دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان پاک نییە و تائێستا ناوی مردوو نەسڕاوەتەوە و مردووەکان کۆبۆنی خۆراکیان ھەیە،‌ ھەرچەندە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی باسی ئەوە دەکات کە بەشێکی ناوی مردووەکان سڕاونەتەوە، بەڵام ئەوە دڵنیایی تەواو نییە و بەپێی پێویست ھەوڵی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران نەدراوە“‌.

 

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوەشی خستە روو، کە ‌لە سلێمانی کێشەی تۆماری دەنگدەران ھەیە، ”ئەمەش ھۆکارێکە بۆ ئەوەی دەسەڵات ساختەکاری بکات، ڕاستە مردووەکە دەنگ نادەن، بەڵام کەسێکی دیکە دەنگ دەدات، بۆیە یەکێتی ناوی مردووەکان بۆ ھەڵبژاردن بەکاردەھێنێت“.

 

‌جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ھەڵبژاردنەکەی پێشوودا ساختەکارییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کراوە، بەڵام بۆ ئەوەی ساختەکارییەکە دووبارە نەبێتەوە، ”پێویستە لایەنە سیاسییەکان ڕێگری لە ھەموو جۆرە ساختەکارییەک بکەن“.

 

بە بڕوای نزار مەحموود، بەشێکی ئەم ئەرکە لە ئەستۆی دەنگدەرانیشدایە، چونکە ”ئەگەر دەنگدەر بەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداریی ھەڵبژاردن بکات، ڕەنگە باشتربێ بۆ مەسەلەی ساختەکاری، بەڵام ئەگەر خەڵکی نەچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان، ئەو کاتە ساختەکاریی زیاتر دەکرێت“.

 

هۆشداریی ئەوەشی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا، ئەگەر ئەمجارە دووبارە ساختەکاری لە دەنگەکانی گۆڕان بکات، ئەوا ”قابیلی قەبووڵ نییە و ھەڵوێستی خۆمان دەبێت“.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك