كوردى

20 روفاتی تیایه‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگال دۆزرایه‌وه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

September 16, 2018 at 10:52 am

شەنگال، 2-12-2017، دۆزینەوەی دوو گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزیدییەكان فۆتۆ: راگەیاندنی حەشدی شەعبی

عه‌مارعه‌زیز  – نه‌ینه‌وا

گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ كه‌ 20 روفاتی تیایه‌، له‌گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگال دۆزرایه‌وه‌ و مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كاتێك داعش هێرشی كرده‌سه‌ر ئه‌و قه‌زایه‌.

حوسام عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆکی رێکخراوی ئێزیدی بۆ کۆکرنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان به‌ (که‌رکوک ناو)ی وت “له‌دوو رۆژی رابردودا ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌مان دۆزییه‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌و گۆڕه‌ ئێسک و پروسکی 20 هاوڵاتی ئێزیدی تێدایه‌ و ‌هه‌مویان پیاون و دانیشتوانی گۆنده‌کانی ده‌وروبه‌ری شه‌نگالن”.

“شایه‌تحاڵێكی ئه‌م گۆڕه‌ موسڵمانێكی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌، ده‌ڵێت ئه‌و ئێزیدیانه‌ له‌ساڵی 2014ه‌وه‌ له‌کاتی هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال کوژراون”، حوسام عه‌بدوڵڵا وای وت.

خودێدا چوکی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنون سه‌ر به‌‌قه‌زای شه‌نگال به ‌(که‌رکوک ناو)ی وت “له‌ هه‌فته‌ی رابردوه‌وه‌ ئه‌و دووه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه‌ له‌ شه‌نگال ده‌دۆزرێته‌وه‌، تائێستا 71 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ شه‌نگال دۆزراوه‌ته‌وه‌”.

له‌ هه‌فته‌ی رابردوه‌وه‌ ئه‌و دووه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه‌ له‌ شه‌نگال ده‌دۆزرێته‌وه‌

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌، تیمێكی هاوبه‌شی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی و پاراستنی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ی كاروباری شه‌هیدان له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتنه‌ شه‌نگال، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی داعش له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا.

دكتۆر زه‌ید عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ به‌غدا به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئه‌ركی ئه‌م تیمه‌ حكومییه‌ بنیاتنانی داتایه‌كی ورده‌ ده‌رباره‌ی بێسه‌روشوێنان له‌ خه‌ڵكی شه‌نگال، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان”.

ئامانج له‌ كاره‌كانی ئه‌و تیمه‌ وه‌كو زه‌ید عه‌لی رونیكرده‌وه‌، ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانی گۆڕه‌كانه‌ له‌رێی داتای زانیارییه‌كانه‌وه‌، تا راده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه‌.

گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی شه‌نگال هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌

شەنگال، 2-12-2017، دۆزینەوەی دوو گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزیدییەكان فۆتۆ: راگەیاندنی حەشدی شەعبی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك