كوردى

ژمارەیەک بەرپرس و کادیری قەوارەکەی بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئەندامێکی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی سۆرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، بەرپرسی بازنەی سۆرانی هاوپەیمانی و ژمارەیەک کادیری ئەو حزبە، هاتوونەتە ڕیزەکانی پارتییەوە.

 

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی سۆرانی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێستا ھەواڵی گەرمی سلێمانی لەبری ئاوەدانی و پێشکەوتن و ململانێ لەگەڵ داگیرکەران بۆ بەدەست ھێنانی مافی گەلی کوردستان، ئەوەیە کە کێ حزبی کردەوە و کێ تێکەڵی کردەوە؟ کێ کەپری کرد و کێ زستان کەپرەکەی تێکدا؟“.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد:، بەرپرسی بازنەی سۆرانی ھاوپەریمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لەگەڵ ژمارەیەک کادیری ئەو حزبە، ھاتوونەتە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ”ئێمەش پێشوازیمان لێ کردوون“. گوتیشی: ”ھەر یەکێک لەوان کۆمەڵێک خەڵکی لەگەڵدایە، باس لەوە دەکەن کە بێزاربوون لە بێ بەرنامەیی و بێ پلانی و تاکڕەویی ئەو حزبە، ئێمە هەوڵ دەدەین ھەموویان ببینین و لەگەڵیان دابنیشین کە لەگەڵ ئەو کادیرانەن“.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك