كوردى

فایناڵی چامپیۆنزلیگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا ناكرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

ئالێكسا‌نده‌ر چێڤرین سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا “یوێفا” له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌بێت یاریی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بكرێت.

 له‌مباره‌وه‌ هاتووه‌ “فیدراسیۆنی ئه‌وروپا هیچ پلانێكی نییه‌ یارییه‌كانی بباته‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كانی ئه‌وروپا”.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی فیدراسیۆنه‌كه‌ وه‌كو وه‌ڵامێكه‌ بۆ لێدوانه‌كانی جه‌یمس رۆس به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای “میدیا پرۆ”، كه‌ له‌ بارسێلۆنایه‌ و رایگه‌یاندبوو “گفتوگۆ هه‌یه‌ له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی فایناڵی چامپیۆنزلیگ له‌ نیویۆرك له‌ ئه‌مه‌ریكا”، ئه‌و قسانه‌شی له‌ چوارچێوه‌ی بابه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌كی خولی ئیسپانیا له‌ ئه‌مه‌ریكا كردبوو، كه‌ تاوه‌كو ئێستا مشتومڕێكی زۆری له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا دروستكردووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك