كوردى

خۆپیشاندانەکانی بەسرە دەست پێ دەکەنەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

هاووڵاتییانی ذشاری بەسرە دەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دەکەنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، حکوومەتی عێراق هیچ یەکێک لەو بەڵێنانەی بەجێ نەگەیاند، کە بە خەڵکی بەسرە دابوونی بۆ باشترکردنی ژیان.

 

رۆژی یەکشەممە 16/9/2018، هاووڵاتییانی بەسرە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و رایانگەیاندووە، تا جیبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی حکوومەتی پێیانی داوە، ”خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن“.

 

بەهۆی بەدەنگەوە نەهاتنی حکوومەتی عێراق بۆ داواکارییەکان، خۆپیشاندەران باڵەخانەی پارێزگا و چەند فەرمانگەیەکی حکوومەتیان سووتاند، جگە لە سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران.

 

رۆژی هەینی 7/9/2018، خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند و هوتافیان دژی هەژموونی ئەو وڵاتە لە عێراق، دەکێشا.

 

ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك