كوردى

یه‌كێتی بەربژێرەکەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی دەکاتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یه‌كێتیی بە جیا كۆببنەوە و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بەربژێرێک له‌و پێنج كه‌سه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار خۆیان بەربژێر کردووە هەڵبژێرێت و به‌فەرمی بیکات بە بەربژێری یەکێتیی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەپێی زانیارییەکانی رووداو لە نێو بەربژێرەکاندا چانسی مەلا بەختیار زیاترە و لۆبییەکی باشیشی لەنێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەیە.

ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناوخۆیدا 4 بەربژێری هەیە، لە دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بەرهەم ئەحمەد ساڵح، نیازی هەیە و داواکاریش هەیە و کاریش بۆ ئەو مەبەستە کراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسی، چانسی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار لەسەر پشکی یەکێتی زۆر لاوازە، لە کۆبوونەوەکە بڕیاری ئەوەدراوە دەبێت کەسێک بەربژێر بکرێت کە هەم لەڕووی عورفی سیاسییەوە، هەم لەڕووی لایەنی ئۆرگانیزمی یەکێتی بەربژێرەکە لەنێو یەکێتیدابێت.

پەیامنێری رووداو دەڵێ: هەر بەپێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری ئەوەدراوە، تاوەکو بەرهەم ساڵح نەگەڕێتەوە نێو یەکێتی و نەبێتە ئەندامێکی کارا و نەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی کە جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، ناکرێت بە بەربژێر، هەروەها تاوەکو ئێستا دەستلەکارکێشانەوەی دکتۆر بەرهەم لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی قبووڵنەکراوە.

پەیوەست بە 4 بەربژێرەکەی دیکە، پەیامنێری رووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، محەممەد سابیر و لەتیف رەشید کە هەردووکیان ئاوەڵزاوی مام جەلالن، ئەو دووانەش داواکارن، بەڵام تەنیا محەممەد سابیر CV پێشکەشکردووە، ئەوانی دیکە لە ئەمڕۆ دەچنە نێو کێبڕکێیەکەوە، هاوکات فوئاد مەعسوم داوایکردووە بەربژێری بکەنەوە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام دکتۆر فوئاد هەم لۆبی لەنێو یەکێتیدا نییە، هەمیش چانسی بوونەوەی بە سەرۆککۆمار لاوازە، چونکە گلەیی و گازندەی هەم لە گۆڕەپانی سیاسی و هەم لەخودی یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانیش لەسەر ئەداکەی هەبووە.

پەیامنێری رووداو دەشڵێ: ئەوەی کە ماوەتەوەو چانسی زۆر بەهێزی هەیە و لۆبییەکی باشیشی لەنێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەم لە سەرکردایەتی و هەم لە مەکتەبی سیاسی هەیە و چانسی ئەوەی هەیە ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەکەی بە فەرمی رابگەیێندرێت، مەلا بەختیارە.

پەیامنێری رووداو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە بنەماڵەی مام جەلال، کوڕەکانی مام جەلال لەگەڵ هێرۆخان پشتگیری لە بەرهەم ساڵح دەکەن، بەڵام بەو مەرجەی بگەڕێتەوە و واز لە حیزبەکەی بهێنێت، لە نێو مەکتەبی سیاسیش پشتگیری لە مەلا بەختیار دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە داخراوی بەڕێوەدەچێت، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەو بەربژێرەی یەکلادەبێتەوە، دەبرێتە پیرمام و لەوێ لە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی داخراودا رەزامەندی پارتی لەسەر وەردەگیرێت.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە له‌سه‌ر پرسی یەکلاکردنەوەی بەربژێرێک بۆ سه‌رۆككۆمار و به‌شداریكردنی كورد لە حکومەتی عێراق.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره،‌ گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، کە بڕیاره‌ کاژێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-9-2018 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی كۆببێته‌وه‌.

گوتەبێژی یەکێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جیا لە پرسی بەشداری لە حکومەتی عێراق و پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بانگەشەی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێده‌كرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك