كوردى

بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك رێكنه‌كه‌وتونپارتی چوار مه‌رجی هه‌یه‌ و داوای پۆسته‌كه‌ ده‌كات

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

September 16, 2018 at 11:58 am

هه‌ولێر، كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی ده‌رباره‌ی به‌ره‌ی هاوبه‌ش بۆ دانوستانه‌كانی به‌غدا فۆتۆ: راگه‌یاندنی یه‌كێتی

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

پارتی دیموكراتی كوردستان چوار خاڵی وه‌كو مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك دانانی پارێزگار ئاراسته‌ی یه‌كێتی كردوه‌، له‌نێویاندا پۆسته‌كه‌ دوو ساڵ به‌دوو ساڵ بێت بۆ هه‌رلایه‌ك، یه‌كێتیش تائێستا نه‌چۆته‌ ژێربار و دانوستانه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ئه‌و مه‌رجانه‌ی پارتی به‌شێوه‌ی زاره‌كیی و له‌ كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردولا باسكراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شداری هه‌بوه‌ و له‌به‌ر كاریگه‌ری دانه‌نانی قسه‌كانی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “پارتی راشكاوانه‌ چه‌ند خاڵێكی وه‌ك مه‌رج هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن تا پارێزگارێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت، له‌وانه‌ یه‌كێتی لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی باره‌گاكانی پارتی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت دژه‌تیرۆری عیراق ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌”.

له‌خاڵێكی تردا، “ئازادکردنی بەندکراوەکانی پارتی لای ھێزە عیراقییه‌كان و به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی دژە تیرۆر”.

ئه‌و حزبه‌ داوای له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردوه‌ زه‌مانه‌تی پاراستنی ئه‌ندامه‌كانیان بكات له‌كای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌كاندا پارێزگارێكی نوێ هه‌ڵبژێرن، هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو).

له‌خاڵی چواره‌می داواكارییه‌كاندا پارتی جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی كورده‌ نه‌ك به‌ته‌نیا یه‌كێتی، بۆیه‌ داوایانكردوه‌ پۆسته‌كه‌ دووساڵ به‌ دووساڵ بێت.

پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی كورده‌ نه‌ك به‌ته‌نیا یه‌كێتی، بۆیه‌ با دووساڵ به‌ دووساڵ بێت

یه‌كێتیی ته‌واوی داواكارییه‌كانی به‌قورس زانیوه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ وتی “دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك نزیك نییه‌ و كۆبونه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت، ره‌نگه‌ ببێته‌ به‌شێك له‌ دانوستانی هه‌ردوو حزب له‌ مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.

له‌ دوایین كۆبونه‌وه‌‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ بڕیاردرا به‌ كاراكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ تاوتوێی دۆسیه‌كانی كه‌ركوك، له‌ نێویاندا پۆسته‌كانی پشكی كورد.

محەمەد خورشید، لێپرسراوی لقی كەركوكی پارتی، هه‌فته‌ی رابردو به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “بارەگاكانمان لەكەركوك لەلایەن هێزە عیراقیەوەكانەوە داگیركراون و گەڕانەوەی هەر ئەندامێكمان مەترسی دروستدەكات بۆ سەر ژیانی، ئێمەش وەكو پارتی تا داننه‌نێین به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ شاره‌كه‌ حوكم دەكات ئاماده‌نەبوین بگەڕێینەوە”، لێپرسراوه‌كه‌ی پارتی وای وت.

ده‌یانه‌وێت پۆستی پارێزگار وه‌ربگرنه‌وه‌یه‌كێتی بۆ پارتی: چیتر بیانووی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌ما

له‌ دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كه‌ركوك، لێپرسراوانی حزبی و حكومی پارتی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌.

هه‌ولێر، كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی ده‌رباره‌ی به‌ره‌ی هاوبه‌ش بۆ دانوستانه‌كانی به‌غدا فۆتۆ: راگه‌یاندنی یه‌كێتی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك