كوردى

بەڤیدیۆ.. شێروان عەبدوڵا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

شێروان عەبدوڵا، ھونەرمەندی میللی، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ھۆکاری گریانەکەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: “ڕەوشی تەندروستیی دایکم باش نەبووە، بۆیە گریاوم”.

شێروان عەبدوڵا، لە ێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕوونکردنەوەیەکی بەشێوەی ڤیدیۆ لەبارەی ھۆکاری گریانی خۆی لە ڤیدیۆیەکی دیکە بڵاو کردووەتەوە، کە ماوەیەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرابووەوە و دەڵێت: “پێش ئەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە بڵاو بکرێتەوە، بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دایکم قسەم کردووە، ڕەوشی تەندروستی جێگیر نەبوو، ئەگەر بۆی بگریم ئەوە شتەکە گەورە نییە”.

ھەفتەی ڕابردوو شێروان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و لە ڤیدیۆکەدا بە گریانەوە دەڵێت: “بیری ھەمووتان دەکەم”.

ئەو ھونەرمەندە میللییە نزیکەی 2 ساڵە ھەرێمی کوردستانی جێ ھێشتووە و لە ئەڵمانیا دەژی، دەشڵێت: “بیری ھەمووتان دەکەم، بیری ھەوادارانم دەکەم، چۆن بۆمن دەگرین منیش بۆیان دەگریم”.

شێروان عەبدوڵا یەکێکە لە ھونەرمەندە میللییەکانی سلێمانی، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، زیاتر لە ئاھەنگ و دانیشتنە تایبەتییەکاندا بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك