كوردى

بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کێن؟

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پاش هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، ئێستا نۆرەی هەڵبژاردنی کەسێکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و مشتومڕەکان توندتر بوونەتەوە و چەند کەسێک پێشبڕکێ بۆ مسۆگەرکردنی ئەو پۆستە دەکەن.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، سەرەڕای ئەوەی دوێنێ شەممە ئەندامانی پەرلەمان توانیان “محەمەد ئەلحبووسی”ی وەک سەرۆکی نوێ هەڵبژارد، هێشتا هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە هاوکات بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتیی سیاسەتی ئەو وڵاتەیە، ناڕوونە و مشتومڕەکان بەردەوامن.

 

بەپێی ڕێککەوتنێکی سیاسی کەلە ساڵی 2005ەوە هەتا ئێستا داڕێژراوە، پۆستی سەرۆکوەزیران تایبەتە بە شیعەکان کە خاوەنی زۆرتین کورسیی پەرلەمانن، هاوکات سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش هی سوننەیە و پۆستی سەرکۆماریش بۆ کورد تەرخان کراوە.

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین ناو و سیما و دەموچاوی جیاواز بۆ دەستخستنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق خراونەتە ڕوو کە “حەیدەر عەبادی” سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری ئێستا و سەرۆکی هاوپەیمانیی “نەسر”، “هادی عامری”، سەرۆکی هاوپەیمانی “فەتح”، “فاڵح فەیاز” ڕاوێژکاری پیشووی ئەنجومەنی ئاسایش، “تارق نەجم” یەکێک لە ڕێبەرانی حزبی “دەعوە” لەو ناو و بەربژێرانەن کە بۆ دەستخستنی پۆستی سەرۆکوەزیران خراونەتە ڕوو.

 

ماڵپەڕی “شەفە‌ق‌نیوز” بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەمبارەوە نووسیویە: “لەژێر سێبەری پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانیان و گۆڕانکاری لە هەڵوێستیان، هەروەها ئەو گۆڕانکارییە نوێیانەی لە گۆڕەپانی سیاسەتی عێراقدا ڕوویان داوە، ئەگەری زۆرە ناو و سیمای نوێ بۆ دەستەبەرکردنی پۆستی سەرکۆوەزیرانی عێراق بێنە مەیدانەوە.

 

لە سەرووی هەموو ئەو ئەگەرانەوە، ناوی “عادل عەبدولمەهدی” یەکێک لە ڕێبەرانی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و وەزیری پێشووی نەوتی عێراق، “عەلی عەبدولامیر عەلاوی” کەلە سەردەمی حكوومەتی کاتیی پێش 2005 چەند پۆستی جیاجیای لە ئەستۆ بووە، هاوکات “مستەفا ئەلکازمی” کە سەرۆکی ئێستای دەزگای هەواڵگریی عێراقە، لە گۆڕێ دایە و لە ناوەندە سیاسییەکان و لەلای هاوپیەمانییەکان باسیان لەبارەوە دەکرێت.

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە دانوستانەکان، لە نێوان دوو لایەنی “ئەلبەنا” بە ڕێبەریی هادی عامری، سەرۆکی هاوپیەمانێتیی “فەتح” و “نووری مالکی” سەرۆکی هاوپەیمانێتیی “دەوڵەتی یاسا” و بەرەی “ڕیفۆرم” بە ڕێبەریی “موقتدا سەدر” سەرۆکی هاوپەیمانێتیی “سائێروون” و “حەیدەر عەبادی” سەرۆکوەزیرانی ئێستا، شانسی عادل عەبدولمەهدی بە بەراورد لەگەڵ بەبژێر و سیماکانی دیکە شانسی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران.

 

عەبدولمەهدی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 جێگری سەرکۆماری بوو، بەڵام دەستی لە پۆستەکەی هەڵگرت. لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014 پۆستی وەزارەتی نەوتی وەرگرت و پاش ماوەیەک وازی لەو پۆستەش هێنا. عادڵ عەبدولمەهدی تاقە سیاسەتمەدارێکە کە دوو جار وازی لە باڵاترین پۆستی حکوومەتی هێناوە و ساڵی 2016ش لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیش جیا بووەوە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك