كوردى

پارتی: شێوازێکی دیکە بەکار دەهێنین و د.بەشیر زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو  بەغدا

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆدا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت و پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ “دڵنیایین ئەمڕۆ دکتۆر بەشیر، زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت و زۆرتر لەو ژمارەیەی کە پێویستە، رەنگە دەنگەکانی بگاتە نزیکەی 200 دەنگ”.

مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەممە 15-9-2018 دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی هەڵبژێردران، دەبوو جێگری دووەمیش هەڵبژێردرێت، بەڵام ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لەنێوان لایەنە عێراقییەکان، یاخود پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکە هەبوو بۆ هەڵبژاردنی د.بەشیر خەلیل حەداد بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، لەبەر چەند هۆکارێکی هونەری وەکوخۆی جێبەجێ نەکرا، هاوکات کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیش ئەحمەدی حاجی رەشیدی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کرد، هیچ یەکێکیش لەو دوو بەربژێرە دەنگی زۆرینەی رەهایان بەدەستنەهێنا، بۆیە دانیشتنەکە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان خرایە کاژێر 13:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-9-2018”.

هەر لەبارەی هۆکاری دواخستنی پرۆسەکە د. ڤیان سەبری، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لەلێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاند: “بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، پێویستە سەرۆک و هەردوو جێگرەکەی 166 دەنگ بەدەستبهێنن، دوای هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری یەکەم، دانیشتنەکە درەنگ کەوت و بوو بە شەو، لە دانیشتنی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان 298 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە ببوون، لە دانیشتنی دووەم بۆ هەڵبژاردنی جێگری یەکەم ژمارەکە کەمبووەوە بۆ 283 پەرلەمانتار، لە دانیشتنی سێیەمیش بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەم ژمارەکە کەمبووەوە بۆ 268 پەرلەمانتار، ئەمە یەکێک بوو لەو هۆکارانەی دکتۆر بەشیر، دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت”.

لەبارەی هۆکارێکی دیکەی یەکلانەبوونەوەی دەنگدانەکە، ڤیان سەبری گوتی: “سەرەتا چوار کەس خۆیان بۆ پۆستی جێگری دووەم هەڵبژارد، دواتر ئاڵا تاڵەبانی کشایەوە، ئەوەی مایەوە دەنگەکان لە نێوان دکتۆر بەشیر، ئەحمەد حاجی رەشید و موسەنا ئەمین دابەشبوو، سەرەڕای ئەوەش 51 دەنگی پووچەڵ و سپی هەبوو”.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێ: “ئەمڕۆ شێوازێکی دیکە بەکار دەهێنن، دڵنیاین ئەمڕۆ دکتۆر بەشیر، زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت و زۆرتر لەو ژمارەیەی کە پێویستە، کە 166 دەنگە، رەنگە دەنگەکانی بگاتە نزیکەی 200 دەنگ، چونکە رێککەوتنەکە هەروەکو خۆی ماوەتەوە، هەروەها کێبڕکێیەکەش تەنیا لەنێوان دکتۆر بەشیر و ئەحمەدی حاجی رەشید ماوەتەوە، کە لە یەکەم گەڕ دکتۆر بەشیر 152 دەنگی بەدەستهێنا و ئەحمەدی حاجی رەشیدیش 45 دەنگی بەدەستهێنابوو”.

لە دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق دوو لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردران؛ ئەوانیش سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە و، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بوو کە پشکی پێکهاتەی شیعەیە.

لە دانیشتنەکەد سەرەتا محەممەد حەلبووسی، بەربژێری میحوەری وەتەنی (سوننە) بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا. حەلبووسی لە کۆی 298 دەنگ، توانی 169 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەوەش بەسەر خالید عوبەیدی و ئوسامە نوجەیفی سەرکەوت.

دواتر حەسەن کەریم کەعبی، بەربژێری هاوپەیمانی سائیروون لە پێکهاتەی شیعە بە 210 دەنگ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

لە هەمان دانیشتندا هەڵبژاردن بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرا، سێ پەرلەمانتاری کورد (د. بەشیر خەلیل حەداد، د. موسەننا ئەمین و ئەحمەد حاجی رەشید) خۆیان بەربژێر کرد. لە ئەنجامدا د. بەشیر حەداد 152 دەنگی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا بۆ هەڵبژاردنی پێویستی بە 167 دەنگ هەبوو.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك