كوردى

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ماهان دزی لە گەلی ئێران دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ماهانی ئێرانی نموونەیەکە لە دزیکردنی حکوومەتی ئێران لە گەلەکەی.

 

هیزەر نوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی تایلەندی بەهۆی هاوکاریکردنی کۆمپانیای (ماهان ئێیر)ی ئێرانی، سزا داوە، کە ئەوەش پەیامێکی هۆشدارییە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کار لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەن.

 

رۆژی یەکشەممە 16/9/2018، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) لێدوانەکەی هیزەر نوێرتی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆمپانیای ماهان ئێیر نموونەیەکە لە ”دزیکردن“ی حکوومەتی ئێران لە گەلەکەی.

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، ئەو کۆمپانیا ئێرانییە پارە و چەکی وڵاتەکەی بە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ماهان ئێیر دەگوازێتەوە سووریا بۆ هاوکاریکردنی رژێمی سووریا، کە دەبوایە حکوومەتی ئێران ئەو پارەیە لە بووژاندنەوەی ئابووری و هاوکاریکردنی گەلی ئێرانی خەرج کات.

 

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، ئێران بە ناردنی چەک و چەکدار، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەکات.

 

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

 

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك