كوردى

بەڤیدیۆ.. سەدان کرێکاری فڕۆکەخانەی نوێی ئیستەنبوڵ دەستگیر کران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەدان کرێکاری فڕۆکەخانەی نوێی ئیستەنبوڵ دەستگیر دەکەن.

 

لە رۆژی 14/9/2018ـەوە نزیکەی 10 هەزار کرێکار دەستیان بە خۆپیشاندان دژی پێنەدسانی مافە یاساییەکانیان و خواردنی خراپ، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و رۆژی یەکشەممە 16/9/2018ش خۆپیشاندانەکە بەردەوامە.

 

سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی تورکیا رایگەیاندووە، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 535 کرێکاریان دەستگیر کردووە و لە فڕۆکەخانەکەش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کرێکارەکانی دیکە کردووە.

 

حکوومەتی تورکیا فڕۆکەخانەی نوێی ئیستەنبوڵ بە یەکێک لە دەستکەوتەکانی خۆی دەزانێت و هەوڵ دەدات رۆژی 29/10/2018 لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیا، بیکاتەوە.

 

ئەو هەوڵەی حکوومەتی تورکیا بووەتە هۆی گوشاری زیاتر بۆ سەر کرێکارەکان کە باس لەوە دەکەن، جگە لە گوشاری زیاتر، کرێی رۆژانە و خواردنیان پێ نادەن و شوێنی حەوانەوەیان لەناو کەمپی کرێکارانی فڕۆکەخانەکە، زۆر خراپە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك