كوردى

شێروان بێرکۆتی: کاری نوێی ھونەری ئەنجام دەدەم

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

شێروان بێرکۆتی، ھونەرمەندی کورد، بەم زوانە دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان و چەند کارێکی نوێی ھونەریش ئەنجام دەدات.

لەبارەی کاتی گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان، شێروان بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند: “لە ناوەڕاستی مانگی 10ـی داھاتوو، یان سەرەتای مانگی 11دا، دەگەڕێمەوە ھەرێمی کوردستان و کاری نوێی ھونەری ئەنجام دەدەم”.

بێرکۆتی لەبارەی بڵاوکردنەوەی بەرھەمی نوێی ھونەری گوتی: “چەند کارێکی نوێی ھونەریم لەبەردەستدایە، بگەڕێمەوە لە ھەولێر بڵاویان دەکەمەوە”.

شێروان بێرکۆتی خەڵکی ھەولێرە، لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، چەند ساڵێکە لە ئەورووپا دەژی، (دوورم لە یاران) یەکێکە لەو گۆرانییە بەناوبانگانەی، کە ئەو ھونەرمەندە بڵاوی کردووەتەوە، ھەروەھا شارەزاییەکی باشی لە گوتنی حەیراندا ھەیە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك