كوردى

چەند لایەنێکی کوردستانی کار بۆ ئەوە دەکەن بەربژێرەکەی پارتی دەنگ نەهێنێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-بەغدا

پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، چەند لایەنێکی کوردستانی سەرقاڵی لۆبیکردنن بۆ ئەوەی بەشیر حەداد بەربژێری پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەنگ نەهێنێت.

بەگوتەی پەیامنێری رووداو، چەند لایەنێکی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بە شیعەکانیان راگەیاندووە کە بەربژێرەکەی پارتی سەلەفی و دژی ئەهلی بەیتە، بۆ ئەوەی پەرلەمانتارە شیعەکان پەشیمان بکەنەوە لەو رێککەوتنەی بۆ دەنگدان بە بەربژێرەکەی پارتی پێشتر ئەنجامیانداوە.

هەڵکەوت عەزیز پەیامنێری رووداو رایگەیاند، بڕیارە کاژێر 13:00 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکات بۆ ئەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام ناکۆکییەکی تووند لەنێو پەرلەمان دەستیپێکردووە و پێناچێت بە ئاسانی ئەو پرسە یەکلایی ببێتەوە.

نوێدەکرێتەوە….

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك