كوردى

هێزە ئەمنییەکانی ئێران کاسبکارێکی بەلووچیان کوشت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەپێی راپۆەرتی میدیاکانی ئێران، کاسبکارێیکی بەلووچ لە شاری “زهک”ی بەلووچستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە.

 

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە بەلووچستان بڵاویان کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، هاووڵاتییەکی بەلووچیان بەناوی عیسا جەدیدولئیسلام کە تەنیا دوو جلیکان بەنزینی پێ بووە، داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە.

 

کەمپینی چالاکانی بەلووچ بڵاویان کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران پاش ئاگاداربوون لە باری ئەو کاسبکارە و کوشتنی دەستبەجێ شوێنەکەیان جێ هێشتووە و تەرمی ئەو کوژراوە بەلووچە چەندین کاتژمێر لە سنوورەکانی شاری “زەهەک” جێ ماوە.

 

بنەماڵەی ئەو کوژراوە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دەڵێن: “عیسا تەنیا دوو جلیکان بەنزینی بردووەتە سەر سنوور تاکوو بیفرۆشێت و بە پارەکەی کەلوپەلی قوتابخانە بۆ مناڵەکانی بکڕێت”.

 

عیسا جەدیدولئیسلام خێزاندارە و شەش منداڵی هەیە.

 

بە گوتەی چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی بەلووچستان، ئەو ناوچەیە بەهۆی هەڵاواردانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری و مەزهەبی کە لەلایەن حکوومەتەوە ڕەچاو دەکرێت، بە یەکێک لە انوچە هەژار و بێ ئیمکاناتەکانی ئێران دێژە ئەژمار و تەنانەت ڕێگە نادەن لە دەرفەتی کاری سەر سنووری پاکستانیش بۆ بژیویان کەكل وەربگرن و سڵانە بە دەیان هاووڵاتیی بەلووچ دەدریەن بەر دەستڕێژی گوللە و دەکوژرێن، یان دەستگیر و بەند دەکرێن.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك