كوردى

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات سبەی مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی داوەری دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەرچاوەیەك لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە (باسنیوز) دراون، سبەی دووشەممە 17ی ئەیلول مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت، كە بریتین لە مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری.

بە گوتەی سەرچاوەكە تاوەكو ئێستا هۆكاری سستی دابەشكردنی مووچەیان بۆ روون نەبووەتەوە، چونكە بەراورد بە مانگی رابردوو، ئەومانگە وەزارەتی كەمتر تاوەكوو ئێستا مووچەیان وەرگرتووە.

دوێنی شەممە 15ی ئەیلول سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەگەر دوواكەوتن لە مووچەی شوێنێك هەبێت تەنها پەیوەندی بە رۆژانی پشوو هەیە، گوتی: “هیچ سستییەك لە دابەشكردنی مووچە نییە، ئەگەر دواكەوتنی مووچەی شوێنێك هەبێت ئەوە پەیوەندی بە پشووی فەرمی هەیە و ئێمەش ناتوانین لە پشوودا مووچە دابەش بكەین”.

بە گوتەی سەرچاوەكە، لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان داهاتی نەوت دەدرێتە دارایی و ئێمەش لە رێگەی گەنجینەكان بەردەوامین لە دابەشكردنی مووچە.

زیاتر گوتیشی: “317 ملیار دینارەكەی بەغداش لە دوای 18 یان 19ی مانگ دەگات و مووچەی ئەوانەی لێ دەدرێت كە لەسەر لیستی دووەمی مووچەن و تاوەكو 26 بۆ 27ی 9 هەموو لایەك مووچەكانیان وەردەگرن”.

بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی و ئابووری چیتر خشتەی مووچە ڕاناگەیەنێت، بەڵکو هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك