كوردى

پەرلەمانتارێکی پارتی بەربژێرەکانی حیزبەکەی بۆ سەرۆککۆمار ئاشکرادەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – بەغدا

بەشار کیکی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی پۆستی سەرۆککۆمار بە ئیستیحقاقی خۆی دەزانێت و بەربژێریشی بۆ ئەو پۆستە هەیە.

بەشار کیکی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “ئێمە وەکو پارتی پۆستی سەرۆککۆمار بە ئیستیحقاقی خۆمان دەزانین، پێداگریشی لەسەر دەکەین، بڕوامانوایە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە بەهێز بێت، دەبێت پارتی ئەو پۆستە وەربگرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاشکراشیکرد “ئەوەی من تێبگەم تاوەکو ئێستا پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پارتییە، بۆ ئەو مەبەستەش سێ کەسایەتی بەرچاو بەربژێر کراون، ئەوانیش دکتۆر رۆژ نووری شاوێس، هۆشیار زێباری و  فازڵ میرانی-ین”.

لەو رۆژەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتن دەکاتەوە، دەبێ لە ماوەی سێ رۆژدا ناوی بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەشبکرێن. ماوەی سێ رۆژی دیکەش پێویستە بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵی وردبینی بکرێت، بەو شێوەیە بە گشتی پرۆسەکە ماوەی هەفتەیەکی پێدەچێت، دواتر لە دانیشتنێکی تایبەتدا سەرۆککۆمار هەڵدەبژێردرێت.

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 25-9-2018 پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دانیشتنێک ئەنجامبدات، دواتر سەرۆککۆماری نوێ سەرۆکی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت رادەسپێرێت.

بەشار کیکی دەڵێت “ئەو پۆستەیە لەلایەن کەسایەتییەکی بەهێز پڕبکرێتەوە، کاتێک ئەو پۆستە لای خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال بوو، ئەو بابەتە هەر مناقەشەی لەسەر نەبوو، بەڵام ئێستا پێمانوایە ئەو بابەتە بۆ پارتی جێبهێڵن، چونکە پارتی دەتوانێت لەو قۆناخەدا لە بەغدا باشتر ئیش بکات”.

ئەو هەڵوێستەی پارتی هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش، کە سێ خوولە پۆستی سەرۆککۆماری لەلایە، بەربژێری بۆ ئەو پۆستە هەیە و تاوەکو ئێستاش باس لە مەلا بەختیار، لەتیف رەشید و د. محەممەد سابیر دەکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك