كوردى

حاكم قادر: هێشتا یه‌كێتى كاندیدى بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا نه‌كردووەتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەرپرسێکی یه‌كێتى، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراقى تاتوێ كردووه‌، به‌ڵام هێشا كاندیدى یه‌كێتى بۆ ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌.

 

حاكم قادر، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/9/2018، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى له‌شارى سلێمانى كۆبوویه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا تاوتوێى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كراوه‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكى یه‌كێتییه‌“.

 

ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە تائێستا دوا بڕیار له‌سه‌ر كاندیده‌كانى یه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق نه‌دراوه‌، به‌ڵام دواتر كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌ و دوابڕیار له‌سه‌ر كاندیده‌كانى یه‌كێتى ده‌دات.

 

به‌پێى زانیاریه‌كانى (باسنیوز)، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى، بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كاندید كراوه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك