كوردى

په‌رله‌مانى عێراق سێ وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى بانگهێشت ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رۆكى نوێی په‌رله‌مانى عێراق، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر میوانداریكردنى 3 وه‌زیر له‌ حكوومه‌ته‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌ى عه‌بادى بۆ تاوتوێكردنى كێشه‌كانى به‌سره‌ ده‌ربڕی و بڕیاریشی دا، دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێی عێراق، ڕۆژى 25/ 9/ 2018 بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانى، ڕای گه‌یاند: “محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوایه‌كی عوده‌ى عه‌واد، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پارێزگاى به‌سره‌، بۆ میوانداری سێ وه‌زیر بكرێت، نیشان دا”.

وه‌زیریه‌كان بریتین له‌: وه‌زیری ته‌ندروستى، وه‌زیری شاره‌وانییه‌كان و وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان. بڕیاریشه‌ له‌دانیشتنه‌كه‌دا، كێشه‌كانى به‌سره‌، به‌تایبه‌ت پیسبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو، تاوتوێ بكرێت.

هاوكات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری دا، ڕۆژى سێشه‌مه‌ى داهاتوو ناوى كاندیده‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، وه‌ربگرن.

له‌وباره‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، گوتی: “ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه‌ش، هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌كرێت”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك