كوردى

د. محەممەد سابیر: له ‌بڕیاری خۆپاڵاوتنم بۆ سەرۆککۆمار نه‌کشاومه‌ته‌وه

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

د. محەممەد سابیر، بەربژێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند “له ‌بڕیاری خۆپاڵاوتنم بۆ سەرۆککۆمار نه‌کشاومه‌ته‌وه و خۆم به‌ شایسته‌ی ئه‌و پۆسته ‌ده‌زانم”.

لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە، د. محەممەد سابیر رایگەیاندووە “به‌پێی هه‌واڵێک له‌چه‌ند سایتێک بڵاوکراوه‌ته‌وه،‌ گوایه‌ به‌نده‌ کشاوه‌ته‌وه‌ له‌ خۆپاڵاوتنم بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ چه‌واشه‌کارییانه‌ ره‌تده‌که‌مه‌وه‌ که‌ به‌ناوی هه‌ر که‌س و لایه‌ن و ده‌سته‌یه‌که‌وه‌ بڵاوکرابێته‌وه‌، بۆیە پێتان رادەگەیێنم له ‌بڕیاری خۆ پاڵاوتنم نه‌کشاومه‌ته‌وه‌”.

د. محەممەد سابیر راشیگەیاند “گشت مه‌رج و یاساکانی خۆکاندیدکردن به‌زیاده‌وه‌ له‌ خۆمدا ده‌بینم، بۆیه‌ خۆم به‌ شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌ده‌زانم و وه‌ک هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تکردن به‌رده‌وامده‌بم به‌ هیچ جۆرێک کشانه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌ی کارمدا نییه”‌.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەبژێری سەرۆککۆمار بڕیاردراوە ئەگەر د. بەرهەم ساڵح بیەوێ ببێتە بەربژێری یەکێتی بۆ ئەو پۆستە “پێویستە نامەیەک بنووسێت و گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی رابگەیێنێت، دواتر لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە دەنگدانی نهێنی لەنێوان ئەو بەربژێرانەی کە باسدەکرێن یەکێکیان هەڵدەبژێردرێن”.

تەنیا یەکێتی بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نییە، پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، حیزبەکەی ئەو پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت و بەربژێریشی دەبێت.

بەشار کیکی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند “ئەوەی من تێبگەم تاوەکو ئێستا پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پارتییە، بۆ ئەو مەبەستەش سێ کەسایەتی بەرچاو بەربژێر کراون، ئەوانیش د. رۆژ نووری شاوێس، هۆشیار زێباری و  فازڵ میرانی-ین”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك