كوردى

سبەی ئه‌ردۆغان و پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چارەنووساز ئه‌نجام ده‌ده‌ن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بڕیاره‌ سبەی دووشەممە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتین سەرركی رووسیا له‌ دوای دانیشتنی لوتكه‌ی سوچی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چارەنووساز لەبارەی ئیدلیب ببەستن.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ به‌یانی له‌ سوچی ئه‌ردۆغان و پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه‌ له‌وێدا باسی ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلیب ده‌كرێ و توركیا دوا بڕیار و هه‌ڵوێستی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه‌ ده‌زانێت.

كۆبوونه‌وه‌ی سوچی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامییه‌ بۆ سووریا، به‌ڵام جیا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، ئه‌ردۆغان و پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

جگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلیب، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسی قه‌یرانی دارایی توركیا دەبێ و رووسیا ده‌یه‌وێ رۆڵی هه‌بێت له‌ چۆنیه‌تی رزگاركردنی توركیا له‌و قه‌یرانه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك