كوردى

لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-سلێمانی

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرێک له‌و پێنج كه‌سه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار خۆیان بەربژێر کردووە کۆتاییهات، لەکۆی ئەو 5 کەسە، کە یەکێکیان بەرهەم ئەحمەد ساڵح بوو، دوای بێهیوا بوون لە گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی، تەنها دوو بەربژێر ماونەتەوە.  

ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کۆتاییهات، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، دوو بەبژێر هەن، مەلا بەختیار و لەتیف رەشید، ئەوەی لە کۆبوونەوەکە پشتیوانی لە لەتیف رەشید کردووە، بنەماڵەی مام جەلالن، ئەوەش دوای ئەوەی نەیانتوانی بڕوا بە بەرهەم ساڵح بکەن بگەڕێتەوە نێو ریزەکانی یەکێتی و لە پۆستی جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی دەستبەکار ببێتەوە، تاوەکو ئەمڕۆ بیکەن بە بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

پەیامنێری رووداو، دەڵێ، دوای ئەوەی دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح بە گەڕانەوە رازی نەبوو، ئەوانیش دەستبەردای ئەو بابەتە بوون، بۆیە ماوەتەوە سەر کاندیدێکی دیکەیان کە لەتیف رەشیدە، کە هاوژینی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە، لە بەرامبەریشدا مەلا بەختیار کە لەلایەن بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی پشتگیری لێدەکرێت بۆ ئەوەی ببێت بە بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

پەیامنێری رووداو دەشڵێ، یەکلابوونەوەی ئەو دوو بەربژێرەش دەمێنێتەوە سەر کۆبوونەوەی باڵای نێوان پارتی و یەکێتی کە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 16-9-2018 ئەنجامبدرێت، یان بە تەلەفۆن ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە و رای پارتیش وەربگیرێت.

پەیامنێری رووداو، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر پارتی بەربژێری سەرۆککۆمار یەکلایی بکاتەوە لە نێوان چوار بەربژێرەکەی یەکێتی، پارتی لەگەڵ مەلا بەختیار کۆکە و، پێشتر هەردوو ئاوەڵزاواکەی مام جەلال لەلایەن پارتییەوە رەتکراونەتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك