كوردى

بەڤیدیۆوە… په‌یامنێرێكی كه‌شوهه‌وا تووشی ئابڕووچوونێكی گەورە دەبێ

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

په‌یامنرێكی كه‌شوهه‌وا له‌ په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له‌ كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی، هه‌واڵی كه‌شوهه‌وای ده‌خوێنده‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی دوو كه‌سه‌وه‌ له‌ كاتی رووماڵكردنەكەدا، په‌یامنێرەكه‌ رووبه‌ڕووی ئابڕووچوونێكی گەورە دەبێتەوە.

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ مایك سایدل په‌یامنێری كه‌شوهه‌وا له‌ كه‌ناڵی ئه‌مریكا ویستی له‌ ویلایه‌تی كارولینای باكوور له‌ كاتی رووماڵكردنی هه‌واڵی ره‌شه‌بای فلۆرانس وا پێشان بدات كه‌ ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێزه‌ و به‌قورسی ده‌توانێ رووماڵه‌كه‌ ته‌واو بكات، به‌ڵام دوو كه‌س لە پشتیه‌وه‌ به‌ئاسایی بەڕێدا ده‌ڕۆن، بەبێ ئه‌وه‌ی ره‌شه‌باكه‌ كاریگه‌ری هه‌بێ.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكادا زۆرترین قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌و روومالكردنه‌ كراوه‌ و مایك سایدلی په‌یامنێریش به‌كه‌سێكی درۆزن دەرچوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك