كوردى

فرسەت سۆفی: نیەتپاکی هەبێت دەتوانین دوای هەڵبژاردن یاسای چاکسازی تێپەڕێنین

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ئەگەر نیەتپاکی هەبێت بۆ تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی دوای هەڵبژاردنیش دەتوانین ئەو یاسایە تێپەڕێنین، داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەکات بانگەوازێک بۆ فراکسیۆنەکان بکات بۆ کۆبوونەوەیەک لەپێناو گفتوگۆکردن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی. 

فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی هۆکاری تێنەپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمان رایگەیاند: “پرۆژەکە تێپەڕێندرا، بەڵام بە داخەوە گەڕێندرایەوە، کە پێموایە یەکێک لەو هەڵانەبوو کە کرا”.

فرسەت سۆفی، رەتیدەکاتەوە لەو یاسایەدا باسی خانەنشینی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ کرابێت و، دەڵێ ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن یاساکەیان نەخوێندووەتەوە، دەشڵێ “بەپێچەوانەوە ئێمە جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە یاسایەکی تایبەت بۆ خانەنشینی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ دەربکەین، کە خانەنشینییەکەیان 80% بێت، وەکو ئەوەی ئێستا نەبێت، کە ئەگەر یەکێک لە هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ مووچەکەی ملیۆنێک بێت، لە کاتی خانەنشینبوونیدا مووچەکەی دەگاتە 250 بۆ 400 هەزار دینار. هەرچی لە پرۆژەیاسای چاکسازی بوو، بە یەک وشەش باسی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ نەکراوە، ئەمە قسەیەکە کەسێک کردوویەتی، کە بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری وردەکاری ئەو یاسایە نییە”.

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، بانگەوازێک بۆ هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و پێشنیازی ئەوە دەکات “(پەرلەمان) لەڕووی یاساییەوە تاوەکو هەڵبژاردنی خوولی پێنجەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات، تەمەنی یاساییمان هەیە، ئێستاش لەبەرئەوەی لەنێو بانگەشەی هەڵبژاردنین و چوونە نێو پەرلەمان و بەتایبەتیش گفتوگۆ لەسەر یاسای چاکسازی جۆرێک لە موزایەدە و بانگەشەی هەڵبژاردنی لێدەکەوێتەوە، بەڵام پێشنیازی ئەوە دەکەم لە رۆژی 1-10-2018 پەرلەمانی خوولی چوارەم دانیشتنێک بکات، لەو دانیشتە یاسای چاکسازی وەکو ئەوەی لە حکومەت هاتبوو پەسندی بکەین بە دەستکارییەکانی خۆشمانەوە”.

سەبارەت بە رێگرییەکانی بەردەم تێپەڕاندنی ئەو یاسایە فرسەت سۆفی گوتی “بەداخەوە هەندێک هێز هەبوون، هەندێک کەسایەتی لە پەرلەمان هەبوون، لە رۆژی یەکەمەوە سەری زمان و بنی زمانیان چاکسازی بوو، بەڵام ئێستا خۆیان لە چاکسازی دەدزنەوە، پارتی بەوە تۆمەتبار دەکرا کە لەگەڵ چاکسازی نییە، ئێستا ئێمە لە هەموو هێزەکانی دیکە زیاتر پێداگرین لەوەی ئەو یاسایە لەو خوولە تێپەڕێندرێت”.

بەگوتەی فرسەت سۆفی، بۆ ئەوەی کەس تۆماتبار نەکەن و لە موزایەدە دەربچن “فەرموون ئەگەر نیەتپاکی هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایە وەکو فراکسیۆنی پارتی داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەم، رۆژی 1ی 10 با رۆژی کۆبوونەوەی پەرلەمان بێت، دەستەی سەرۆکایەتی بانگەوازێک بکات کە کۆبوونەوەی پەرلەمانە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی چاکسازی، بۆ ئەوەی بیکەینە دەستکەوتێکی ئەو خوولە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك